بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی، دابەشكردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراكی بۆ مانگی هەشت راگەیاند، كە لە شەش جۆر خۆراك پێكهاتووە.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا ئاگادارییەكی لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی سەبەتەی پێنجەم ئاڕاستەی بریكارەكانی دابەشكردنی خۆراك لە ناوشار و دەرەوەی شار كردەوە. بە پێی راگەیەندراوەكە، بۆ ئەم مانگە بۆ هەر هاووڵاتییەك سێ كیلۆ برنج، یەك كیلۆ شەكر و دەبەیەك زەیتی یەك لیتری، نیوكیلۆ نیسك، نیوكیلۆ لەتكە نۆك و 400 گرام دۆشاوی تەماتەی پێدەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراكی سلێمانی بریكارەكانیشی ئاگاداركردوەتەوە، كاتی دابەشكردنی خۆراكی مانگانە رەچاوی مادەكان بكەن، دەركەوت هەر مادەیەك خراپە و بە كەڵكی خواردن نایەت دابەشی نەكەن بە سەر هاووڵاتیاندا، كۆمپانیای خۆراك ئاگادار بكەن تا بۆیان بگۆڕن.