وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایگەیاند؛ نرخی بەنزین گران نەبووە و دابەشكردنی بەنزینی 750 دینارییش بەردەوامە.
ئەوەش لە كاتێكدایە نرخی بەنزین لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بە بەرزی ماوەتەوە.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی لە دەڵێت: لە ئێستادا لە سلێمانی نرخی بەنزین لەسەرجەم بەنزینخانەكان وەك پێشترە و بە هیچ شێوەیەك گران نەبووە.
وتیشی، دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناریی لەو وێستگانەی پێشتر دیاریكراوە بەردەوامە، بەڵام رێكخستنەوەی بۆ كراوە، دابەشكردنی ئەو بەنزینەش لە سەعات شەشی بەیانی دەستپێدەكات تاوەكو تەواو دەبێت.
وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لە 16 بەنزینخانە پرۆسەی دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری بەردەوامە.