مامۆستایانی ئایینی داواكارن منداڵانی خورماتوو بخرێنەبەر خوێندنی كوردی

کوردستان 10:52 AM - 2026/08/27

لەگەڵ نزیكبوونەوەی ساڵی نوێی خوێندن، مامۆستایانی ئایینی لە قەزای خورماتوو هەڵمەتێكی هۆشیارییان بۆ پاراستنی شوناس‌و زمانی كوردی دەستپێكردووە و داوا لە هاووڵاتیان دەكەن منداڵەكانیان بخەنە بەر خوێندنی كوردی.
مامۆستایانی ئایینی دەڵێن، زمان و شوناس بەشێكی گرنگن لە پاراستنی رەسەنایەتی كۆمەڵگە و پێویستە دایك و باوكان لەو مەترسییە تێبگەن، بۆیە داواكارین لە سەرجەم هاووڵاتیان لە پێناو پاراستنی زمان و مێژووی خۆیاندا، منداڵەكانیان لە خوێندنگە كوردییەكان تۆمار بكەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو