بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە دڵەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.
یەکێتی بە چاوی رێزەوە لە خەبات و رۆڵی مێژووی ئێوە و پارتە تێکۆشەرەکەتان دەڕوانێت کە بەشێکن لە مێژووی شۆڕشی نوێ و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی کورد.
لەم رۆژەدا جەخت لە بەردەوامی و بەهێزترکردنی پەیوەندی نێوانمان دەکەینەوە بۆ کارکردنی پێکەوەیی و هەنگاونان بۆ باشترکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان، لەپێناو وڵاتەکەمان.