بۆریی هێڵی دووەمی ئاوی دوكان - سلێمانی لە نزیك گەڕەكی قولەرەیسی شكاوە و بووەتەهۆی پەككەوتنی گەیاندنی ئاو بۆ دەیان گەڕەك. ئەو گرفتە لە كاتێكدایە كە بڕیاربوو ئەمڕۆ سێ پەمپی نوێ بخرێنەكار بۆ چارەسەری كەمیی ئاو، بەڵام ئێستا بەشێكی زۆری سنوورەكە بە تەواوی بێ ئاو بوو.
بەهۆی ئەم شكانەوە، گەیاندنی ئاو بۆ دەیان گەڕەكو شارۆچكە پەكی دەكەوێت و سەرجەم ئەو گەڕەكانەی دەكەونە دەرەوەی بازنەی شەقامی 60 مەتریی مەلیك مەحموود بۆ ماوەیەك بێ ئاو دەبن، هاوكات گەیاندنی ئاو بۆ شارۆچكەكانی بازیان، تەكیە و قەزای چەمچەماڵیش بە تەواوی راگیراوە.
گەڕەكانەی دەكەونە دەرەوەی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود بێ ئاو دەبن ئەمانەن: كوردسات، ئیبراهیم ئەحمەد، كازیوە، وڵوبە، شێخ عەباس، كوردستی و چوارچرا و ناوچەی پیشەسازی.
سەبارەت بە كاتی چاككردنەوەی بۆرییەكە، تیمەكانی ئاوی سلێمانی لە شوێنی ڕووداوەكەن و هەوڵدەدەن لە ماوەی 48 سەعاتدا بۆرییەكە چاك بكەنەوە و دۆخی ئاو لە سلێمانی و دەوروبەری ئاسایی ببێتەوە.