بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و هونەری كۆیە، بە چاودێری قائیمقامی قەزای كۆیە، هەفتەیادێكی تایبەتی بە بۆنەی ساڵیادی رۆژی جیهانی منداڵان راگەیاند.
ئەم هەفتەیادە چەندین بڕگە و چالاكی هەمەجۆری هونەری لەخۆگرتووە. لە یەكەم رۆژیشیدا، چالاكی وێنەكێشانی بەكۆمەڵ لەنێو باخچەی شەهید فاتێح رەسوڵ بەڕێوەچوو، كە تێیدا منداڵان بەهرەكانی خۆیان پێشكەش كرد، ئەمە جگە لە كردنەوەی پێشەنگایەكی تایبەت بۆ نمایشكردنی وێنە كێشراوەكانی منداڵان.