یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركرا

کوردستان 03:17 PM - 2026/06/03

یەكەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە دهۆك تۆماركراو تووشبووەكە پیاوێكی تەمەن 47 ساڵە و خەڵكی نەینەوایە.
پیاوێكی دانیشتووی گوندی دووگرێ لە ناحیەی سنونێ سەر بە قەزای سنجار لە پارێزگای نەینەوا تەمەن (47) ساڵ دوای چەندینجار سەردانی نەخۆشخانە، دواتر روو لەشاری دهۆك دەكات و لەلایەن تەندروستی دهۆك دوای گومانلێكردن بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون دەستیشانكراو و پشتڕاستكراوە. توشبووەكە پیشەی شوانە، بەركەوتەی ئاژەڵی تووشبوو بووە، دوای سەردانی نەخۆشخانە لەشاری دهۆك و گومانلێكردن بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و بوونی نیشانەكانی، چەندین ڕێكاری دەستنیشانكردن و چارەسەری پزیشكی گیراوەتەبەر، ئێستا لەژێر چاودێری پزیشكی لە نەخۆشخانە لەشاری دهۆك خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی ناجێگیرە.هەر بۆیە  داوا لە هاوڵاتیان دەكرێت  ، پابەندی جێبەجێكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن و  لەكاتی بوونی گومان و نیشانەكانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەكانی ڤێترنەری ئاگاداربكەنەوە.یان هاووڵاتیانی بەركەوتووانی بەخێوكردنی ئاژەڵ یان بەرهەمەكانی ئاژەڵ لەكاتی بوونی هەر نیشانەیەكی ناتەندروست، بەخێرایی سەردانی نەخۆشخانەكان بكەن بێ دواكەوتن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو