گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست تەنها كاریگەری لەسەر نرخی سوتەمەنی دروست نەكردووە ، بەڵكو ئەو كاریگەرییە نرخی زێڕیشی گرتووەتەوە و وایكردووە رۆژانە لەگەڵ دۆخی ئەمنی ناوچەكە نرخەكەی بگۆڕێت و ناجێگیر بێت، هاوكارمان جەمال سەرگەتی چووەتە لای ژمارەیەك زێرەنگەرو هۆكاری ئەم ناجێگیریەی لێپرسیون ، ئەوانیش رایانگەیاندووە، نرخی زێر لەدوای ئاگربەستی ئەمریكاو ئیسرائیل لەگەڵ ئێران بەرزبونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش وایكردووە ئەو كەسانەی تازە هاوسەرگیری دەكەن تەنها 5 بۆ 10 مسقاڵ ئاڵتون بكڕن.