رێكخراوی ئاوای ئۆتیزم چەند داواكارییەكی هەیە

کوردستان 04:06 PM - 2026/04/02

نەتەوە یەكگرتووەكان رۆژی 2ی نیسانی هەموو ساڵێكی وەك رۆژی جیهانی هۆشیاری ئۆتیزم دیاریكردووە، كە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی كەرتی تەندروستییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتەكە‌و بەرزكردنەوەی ئاستی هۆشیاری خێزانەكان لەبارەی ئۆتیزمەوە. 
ساڵانە لە هەرێمی كوردستان چەندین چالاكی جیاواز بۆ ئەو مەبەستە رێكدەخرێن، لەو چوارچێوەیەدا و رێكخراوی ئاوای ئۆتیزم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا چەند داواكارییەكی خستەڕوو رێكخراوەكە دەڵێت، داواكاریی ئێمە وەك رێكخراوەكانی تر نییە.  ئێمە داوای زیادكردنی سەنتەر و "كەمئەندام بوونی" منداڵەكانمان ناكەین، چونكە نە دار‌و دیواری سەنتەر و نە كەمئەندامبوون سارێژی برینی ئیمە ناكات، بەڵكو كێشەكە لەسەرەتای دەستنیشانكردن دروست دەبێت، بەبێ رەچاوكردنی باردودۆخی بایۆلۆجی تەندروستی. 
رێكخراوی ئاوای ئۆتیزم داواش دەكات، پشكنینی بایۆلۆژی و تەكنەلۆژی ببێتە "پێوەری یاسایی" و هیچ منداڵێك بەبێ سیستمی رافن و ئای-تراكینگ مۆری لێ نەدرێت.  دەشڵێت، داوا دەكەین ئەو بودجەیەی بۆ "بەزەیی" تەرخان كراوە، بخرێتە خزمەت "زانست" تا خێزانەكان لە مایەپووچی رزگار ببن

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو