نرخی کارەبای موەلیدەی ماڵان و سیتییەکان بۆ مانگی ئازار دیاریکرا، نرخی ئەمپێرێکی کارەبای موەلیدە 49 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەگوێرەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکاندا بۆ مانگی ئازار، نرخی هەر کاتژمێرێک کارەبای موەلیدە بۆ یەک ئەمپێر 49 دینارە.
ئەوەخراوەتەڕوو، ئەم نرخە تەنیا ئەو شارۆچکە و شارەدێیانە دەگرێتەوە کە هێشتا نەکەوتوونەتە چوارچێوەی پڕۆژەی "ڕووناکی" و موەلیدەکانیان کار دەکەن.
ئاماژە بەوەش کراوە: ئەم نرخە بۆ موەلیدەکانی ناو شار نییە، چونکە نرخی ئەمپێری ناو شار هەفتەی داهاتوو و دوای وەرگرتنی کاتژمێرەکانی کارکردنیان دیاری دەکرێت.
سەبارەت بە موەلیدەی ستییەکانیش، نرخی یەک کیلۆوات بۆ مانگی ئازار بریتییە لە 312 دینار. هاوکات بۆ ئەو ستییانەی کە تەنیا سەرچاوەی کارەبایان موەلیدەیە و کارەبای نیشتمانییان نییە، نرخی هەر کیلۆواتێک بە 296 دینار دیاری کرا.