قوباد تاڵەبانی دوو دڵسۆز و دەستپاكی كوردستانی بەسەركردەوە

کوردستان 10:50 PM - 2026/04/01

قوباد تاڵەبانی لەدوو دیداری جیادا سەردانی كەسایەتی و هاوڕێی دێرینی سەرۆك مام جەلال و ئەندازیار و شاعیر و هونەرمەند سەلام قەزازی كرد، سەبارەت بەسەردانەكانی قوباد تاڵەبانی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی نووسیویەتی كاتێك باسی دڵسۆزی و دەستپاكی دەكرێت، هەمووان ناوی ( جەلالی سام ئاغا)یان بیردەكەوێتەوە، هەر كاتێك باسی جدییەت لە كار و شارەزایی و وردبینیش بكرێت، هەر ناوی جەلالی سام ئاغام بیر دەكەوێتەوە. 
لە پەیامێكدا قوباد تاڵەبانی وتوویەتی: خۆشحاڵ و شەرەفمەند بووم جارێكی تر بە دیداری كاك جەلالی سام ئاغای هاوڕێی دێرین و ئازیزی مام و خۆشەویستی خەڵك شادبوومەوە، هیوای تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ دەخوازم.
هەروەها قوباد تاڵەبانی باسی لەوەكردووە، خۆشحاڵ بووم هەر ئەمڕۆ بە خزمەتی ئەندازیاری دڵسۆز و ناسراو و شاعیری هەست ناسك ( سەلام قەزاز ) گەیشتم. 
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: سەلام قەزاز ئەندازیارێكی دڵسۆز و شارەزای كارەبای كوردستان و عیراقە و لە ماوەی ئەرك و بەرپرسیارێتیدا خزمەتێكی زۆری خەڵكی كوردستانی كردووە. نموونەی زۆر بێت و هیوای تەندروستییەكی باش بۆ بەڕێزیان دەخوازم

بابەتە پەیوەندیدارەکان

زۆرترین خوێندراو