بەبۆنەی جەژنی ئەکیتۆ و سەری ساڵی نوێی بابلی، گەرمترین پیرۆزبایی لە خوشک و برایانی کلدانی، سریانی و ئاشووریی دەکەین و هیوادارین لە کەشێکی ئارامدا ئەم جەژنە بەسەربەرن.
لەم بۆنەیەدا دووپات لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و کۆمەڵایەتی نێوان سەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکان دەکەینەوە.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک هەمیشە هاوکار و پشتیوان دەبێت بۆ قووڵکردنەوەی برایەتی و پێکەوەیی لە نێوان هەموواندا، تاوەکو پێکەوە کار بۆ گەشەپێدان و پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکەمان بکەین.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان