کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە لە سنووری داقوت بەردەوامە

.

02:05 PM - 18/04/2015

لەچەند گوندێكی داقوق شەڕی قورس لەنێوان هێزەكانی دژە تیرۆر و پێشمەرگەو تیرۆرستانی داعش دەستیپێكردووە و گوندی عوزێرییەش لەلایەن پێشمەرگە و دژە تیرۆرەوە كۆنترۆڵكرایەوە . لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە فڕۆكەكانی هاوپەیمانان و تۆپخانەكانی پێشمەرگە بۆردومانی مۆڵگەكانی داعشیان لە گوندەكانی سنووری داقوق كرد و زەرەر و زیانێكی زۆریان بەتیرۆرستانی داعش گەیاند, دواتر هێرشی زەمینی پێشمەرگە و دژە تیرۆر دەستیپێكرد و لە ئێستادا هێزەكانی پێشمەگە و دژەتیرۆر گوندی عوزێرییەیان لەباشووی كەركوك كۆنترۆڵكردەوە لەپێشڕەویدان بەرەو گوندی عەتشانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە