کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڵمەتی یەكێتی ئەوروپا لە دژی قاچاخچیانی پەنابەران دەستیپێكرد

.

02:43 PM - 07/10/2015

قۆناغی یەكەمی هەڵمەتی یەكێتی ئەوروپا لە دژی قاچاخچیانی پەنابەران دەستیپێكرد.
سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە یەكێتی ئەوروپا هەڵمەتی سەربازی خۆی لە ئاوەكانی دەریای ناوەڕاست لە یۆنان دەستپێكردووە و بڕیاریشە ئەو قاچاخچیانە دەستگیر بكەن كە پەنابەران دەگوازنەوە بۆ یۆنان و ئەوروپا.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە لە ئێستادا 6 كەشتی بە مەبەستی چاودێریكردنی ناوچەكە بۆ رێگریكردن لە قاچاخچیان مرۆڤ لە سنوورە ئاوییەكانی لیبیا جێگیر كراون.
جێی باسە لەهەڵمەتەكەی ئەمڕۆدا چەندین كەشتی لە وڵاتانی ئیتاڵیا و فەڕەنسا و بەریتانیا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا بەشداربوون. فەرمانی دەستپێكردنی هێرشی سەربازی لەدژی قاچاخچیان لە مانگی ئەیلولەوە دەرچووە و ئەمڕۆش چوە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە