کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانیا 11 گومانلێكراو دەستگیر دەكات كە بەنیازی كاری تیرۆریستی بوون

.

02:40 PM - 23/03/2019



داواكاری گشتی لەفرانكفۆرت لەئەڵمانیا رایگەیاند لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە 11 گومانلێكراو دەستگیركراون كە بەنیازبوون زنجیرەیەك تاوانی كوشتن ئەنجامبدەن.
بەپێی بەیاننامەیەكی داواكاری گشتی دەستگیركراوەكان سەر بەگرووپێكی ئیسلامی توندڕەوی سەلەفین و گومانی ئەوەیان لێدەكرێت پلانیان بۆ پەلاماری تیرۆریستی داڕشتبێت و لەهەوڵی ئەوەدا بوون لەرێگەی ئۆتۆمبیل و چەكەوە زۆرترین هاوڵاتی ئەڵمانی بكوژن و بۆ ئەو مەبەستەش پەیوەندیان بەكۆمەڵێك بازرگانی چەكەوە كردوەو ئۆتۆمبیلێكی گەورەشیان بەكرێگرتووە ئەمە جگە لەكۆكردنەوەی پارە بۆ كڕینی چەك.
هاوكات لەو هەڵمەتەی كە پۆلیسی فرانكفۆرت ئەنجامیداوە بۆ دەستگیركردنی گومانلێكراوەكان دەستیش بەسەر 20 هەزار یۆرۆ و ژمارەیەكی زۆریش لەچەقۆ و بڕێك لەماددەی هۆشبەرو بەڵگەنامەدا گیراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە