کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئازارینكا بەزەحمەت بەربەستی سیبۆلكۆڤای تێپەراند

.

01:48 PM - 21/03/2019

لەدرێژەی یارییەكانی قۆناغی یەكەمی پاڵەوانێتی ماستەرزی مەیامی بەڵام لەسەر ئاستی كچان، ڤیكتۆریا ئازارینكای بیلاروسی رووبەرووی دۆمینیكا سبیلكۆڤای سلۆڤاكی بۆوە.
كچە بیلاروسیەكە زۆر بە بەهێزی یارییەكەی دەستپێكرد و توانی كۆمەڵەی یەكەم بەئەنجامی 6خاڵ بەرامبەر بە 2خاڵ بباتەوە، بەڵام لە كۆمەڵەی دووەم سیبۆلكۆڤا گەڕایەوە كێبڕكێی یارییەكە توانی ئەو كۆمەڵەیە6-3بباتەوە و ئەنجامی یارییەكە یەكسانبكاتەوە، لەكۆمەڵەی سێیەم ویەكلاكەرەوەدا ئازارینكا 6-4بردنەوەی تۆماركردو بیلتێكی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەكەی بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە