کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكێك پێشینەی هاوسەرگیری دەداتە هاوڵاتیان

.

06:20 PM - 20/03/2019

بانكێكی عیراقی 5 ملیۆن دینار وەكو پێشینەی هاوسەرگیری دەداتە هاوڵاتیان ‌و لەماوەی 3 ساڵیشدا قەرزەكە وەردەگیرێتەوە.
بانكی نەهرەینی ئیسلامی كە یەكێكە لە بانكە حكومیەكانی عیراق ڕایگەیاند: بڕیاریانداوە پێشینەی هاوسەرگیری بدەن بە هاوڵاتیان كە بڕەكەی دەگاتە 5 ملیۆن دینار‌و قەرزەكەش بەڕێژەی لەسەدا 10 سوودی دەچێتەسەر، هەروەها قەرزەكە لەماوەی 3 ساڵدا وەردەگیرێتەوە ‌و گرەنتی دانەوەی پارەكەش بەهۆی كەفالەتی فەرمانبەرێكی حكومییەوە دەبێت.
بانكی نەهرەین لە بەیاننامەیەكدا مەرجەكانی وەرگرتنی ئەو قەرزەی ڕوونكردۆتەوە‌و ئاماژەی بەوەكردوە: نابێت تەمەنی ئەو كەسەی داوای پێشینەكە دەكات لە 18 ساڵ كەمتر بێت، هەروەها دەبێت لەو داواكاریەی پێشكەشی بانكەكەیانی دەكات،  هەموو ئەو كەلوپەل و كەرەستانەی دەیەوێت بیكڕێت دیاری كرابن‌و گرێبەستی هاوسەرگیری‌و بەڵگەنامەی پێویستی پێ بێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە