کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ یەكەمجار لە عێراقدا پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمی پێشوازی كردنی سەرۆكی وڵاتاندا بەشدار دەبێت

.

10:05 PM - 19/12/2018

بۆ یەكەمجار لە مێژووی عیراقدا پێشمەرگە لە ڕێوڕەسمی پرۆتۆكۆلی پێشوازیكردنی سەرۆكی وڵاتاندا بەشدار دەبێت.
لە ڕێوڕەسمی پرۆتۆكۆلی پێشوازیكردنی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق لە سكۆت مۆریسۆن سەرۆك وەزیرانی ئوسترالیا هێزێكی هاوبەشی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بەشداری بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەكەیان كرد.
ئەوەش یەكەمجارە لە پڕۆسەی حوكمڕانی عیراقدا پێشمەرگە و حەشدی شەعبی وەك دوو هێزی نیزامی بەشداری ڕێوڕەسمی پێشوازیكردنی ڕەسمی لە گەورە لێپرسراوێكی بیانی بكەن و پەیامێكیشە كە پێشمەرگە و حەشد دوو هێزی ڕەسمی ناو هێزە چەكدارەكانی عیراقن.

hFInmG9ysjI

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە