کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سه‌عدی ئه‌‌حمه‌د پیره‌: رێز له‌ بریاره‌كانی دادگای فیدراڵی ده‌گرین و ئه‌گه‌ر رازی نه‌بووین تانه‌ی لێ ده‌ده‌ین

.

02:34 PM - 08/05/2024

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە زیانی هەرێمی کوردستانە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگەیەکی رۆژنامەوانیدا باس لە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی دەکات کە دادگاکە سەبارەت بەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەریکرد و رایگه‌یاند: دواخستنی هه‌ڵبژاردن پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان لاواز ده‌كات..

وتیشی: پێموایە لایەنەکان تانە لە بڕیاری راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش تانەی لەو بڕیارە داوە.

ئەوەشی ئاشکراکرد، یەکێتی سکاڵای لە بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تۆمارکردوە و هەروەها سکاڵای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان تۆمارکردوە کە بە کارەکانی هەڵنەستاوە.

 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە