کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید گرێبەستی كۆرتوای یەكلایی كردەوە

.

12:07 PM - 14/07/2018


 راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كرد : یانەی ریاڵ مەدرید هەنگاوێكی گەورەی ناوە بۆ ئیمزاكردنی گرێبەست لەگەڵ تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی و گۆڵچی یانەی چیڵسی ئینگلیزی  لەو بارەیەوە پرۆگرامێكی بەناوبانگی ئیسپانی دەڵێت : یانەی ریاڵ مەدرید رەزامەندی تیبۆ كۆرتوای گۆڵچی وەرگرتووە تا لەیانەی چیڵسی یەوە لەبەرامبەر 35 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بەریزەكانیەوە بكات  گرێبەستی كۆرتوا لەگەڵ چیڵسی لە هاوینی ساڵی 2019 كۆتایی دێت و دەیەوێت لەم هاوینە ریزەكانی بلوز بەرو ریاڵ مەدرید بەجێ بهێڵێت  ئەوەش دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەمۆندیالی روسیا لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیكا پێشكەشی كرد  لەلایەكی ترەوە و هەرتایبەت بەو بابەتە ئەو پرۆگرامە ئاشكرای كردووە : جۆلین لۆپیتیگی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید داوای گواستنەوەی كیلیان مباپێ ی ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كردووە لەپێناو قەرەبوكردنەوەی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە هەفتەی رابردوو پەیوەندی بە یۆڤانتۆسەوە كرد

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە