کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعد حەدیسی: عەبادی بەردەوام دەبێت لە ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم

.

02:15 PM - 14/06/2018

وتەبێژی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: حكومەتی عەبادی بەردەوام دەبێت لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی كە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تەرخان كراوە.
سەعد حەدیسی وتەبێژی راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بەپێی ئەو خشتەو پلانەی كە پێشتر داڕێژراوە، حكومەتی ئێستای عێراق بەسەرۆكایەتی حەیدەر عەبادی، بەردەوام دەبێت لە ناردنی ئەو بڕە پارەیەی كە مانگانە لەلایەن بەغدادەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، تەرخانكراوە. ئاماژەی بەوەشدا كە هیچ زانیارییەكی لەبەردەستدا نییە ئایا كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم یان نا. پێشترو بەپێی رێككەوتنێكی نێوان بەغدادو هەولێر، حكومەتی عێراق مانگانە بڕی 317 ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات، بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە