کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوای كۆبوونەوەی وەفدی باڵای پارتی لەگەڵ نوری مالكی ئێستا وەفدەكە لەگەڵ عەممار حەكیم لە كۆبوونەوەدایە

.

06:54 PM - 22/05/2018

دوای كۆبوونەوەی وەفدی باڵای پارتی لەگەڵ نوری مالكی ئێستا وەفدەكە لەگەڵ عەممار حەكیم لە كۆبوونەوەدایە

وەفدی پارتی پێش هەموو لایەنەكانی تری هەرێم گەیشتە بەغداو دیدارو گفتوگۆكانی لە بارەی چۆنێتی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و  شێوازی بەشداری كردنی لایەنەكان دەست پێكرد.
یەكەم دیداری وەفدەی پارتی لە بەغدا سەردانی موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدرو لیستی سائیرون بوو كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراقە. چوونی وەفدی پارتی بە تەنها بۆ بەغدا پێش هەموو لایەنەكانی دیكە لای چاودێران جێی سەرسوڕمان و هەنگاوێكی چاوەڕوان نەكراو بوو.
وەك فازل میرانی سەرۆكی وەفدەكەی پارتیش رایگەیاندوە، ئەوان لەگەڵ لایەنەكان لە بەغدا كۆدەبنەوەو گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی عیراق دەكەن، تەئكیدی تەئكیدیشی كردۆتەوە كە پۆستی سەرۆك كۆمار رەمزی عیراقەو دەبێت بۆ كورد بێت، بەڵام سەرچاوەیەكی ئاگادار لەبەغداوە ڕایگەیاند ئەگەر وەفدێك بە نوێنەرایەتی هەموو لایەنە كوردییەكان بەشداری گفتوگۆكان نەكات ئەو پۆستە نادرێتە كورد، چونكە بە وتەی ئەو سەرچاوەیە ئەو پۆستە پشكی پێكهاتەی كوردە لە عیراق نەك تەنیا لایەنێكی سیاسی، ئەمەش لە كاتێكدایە، كە پێشتر بەرپرسانی پارتی لە زۆر بۆنە و بەشێوازی جیاجیا لە بایەخی پۆستی سەرۆك كۆماریان كەمدەكردەوەو بە پۆستێكی ( تەشریفاتی) و دەسەڵات سنووردار وەسفیان دەكرد,بەڵام زانیاریە ناڕەسمیەكان باس لەوەدەكەن كە پارتی كاندیدی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەستنیشانكردوەو یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكەی پارتیش بۆ بەغدا یەكلاكردنەوەی ئەو پرسەیە لەگەڵ سەركردەی حزب و لایەنە عیراقییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە