کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیستمی بەڕێوەبردن

.

07:39 PM - 03/08/2015

د.نەجمەدین كەریم رایگەیاند: كەركوك سورە لەسەر پابەندبوون بەوادەی دەستوری و یاسایی تایبەت بە جێبەجیكردنی سیستمی لامەركەزییەت بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگاكان كە بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدابخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.ئەم وتەیەی د.نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لە میانەی كۆبوونەوەیەكی فراواندا هات كە بۆ تاوتوێكردنی میكانیزمی گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی چەند 8 وەزارەت بۆ پارێزگاكان بەپێی یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2008 بەسەرپەرشتی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكانی رێكنەخراو لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراقدا بە ئامادەبوونی چەندین وەزیرو پارێزگارو سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگاكان و نوێنەری سەرۆك كۆمارو نوێنەری یەكێتی ئەوروپا بەرێوەچوو. پارێزگاری كەركوك تەئكیدیكردەوە كە ئیدارەو ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگە خزمەتگوزاریە‌كان هەنگاوی راستەقینەیان ناوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو دەسەڵاتانە كە بەپێی دەستور بەخشراون، جەختیشیكردەوە لەوەی جێبەجێكردنی لامەركەزییەت لە بەرژەوەندی هاوڵاتیدایە و قۆناغێكی ئیداری نوێدەكاتەوە لە سیستمی حوكم لە عیراقداو بەڕێوەبردنی كاروباری پارێزگاكان باشتردەكات لەڕووی ئیداری و ئابورییەوە. د.نەجمەدین كەریم وتیشی: لامەركەزییەتی ئیداری كە دەستوری عیراق جەختی لەسەركردوەتەوە هەلمان بۆ دەڕەخسێنێت بۆ كاراكردنی دەسەڵاتە ناوخۆییەكان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە