کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی حكومەتی عیراق دەداتەوە

.

07:05 PM - 31/07/2015

.دوای ئەوەی حكومەتی عیراق ئیدانەی بۆردومانكردنی سنورەكانی هەرێمی كوردستانی كرد لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوەو بەدەستدرێژكردنە سەر خاكی عیراقی ناوبرد، وەزارەتی دەرەوەی توركیا وەڵامی حكومەتی عیراقی دایەوە. لەبەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی توركیا نیگەرانی  خۆی لە هەڵوێستی عیراق سەبارەت بە بۆردومانەكان دەربڕیوە و رایگەیاندووە هەرچەند حكومەتی عیراق بەڵێنی ئەوەیداوە لەخاكەكەیەوە هیچ جۆرە هێرشێك نەكرێتە سەر توركیا بەڵام ئەم بەڵێنەی جێبەجێ نەكردووە و لەنێو خاكی عیراقدا ماوەی چەندین ساڵە ژمارەیەكی زۆر چەكداری پەكەكە هەن، بۆیە ئەو بەڵێنەیان نەبردۆتەسەر , راشیگەیاندووە كە هەڵوێستی عیراق بێ هیوای كردین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە