کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عەواتف نعمە مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە

.

11:27 AM - 31/07/2015

 پەرلەمانتارێكی عیراق رایدەگەیەنێت دەستكاریكردنی مووچەی فەمانبەران هێڵی سوورە. عەواتف نیعمە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لیستی دەوڵەتی یاسا وەڵامی ئەو داواكارییانەی دایەوە سەبارەت بەكەمكردنەوەی بڕی لە 5%ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینكراوان بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بوجە و رایگەیاند: مووچەی فەرمانبەران هێڵی سوورە و دەستكاریكردنی بەبیانووی پشتیوانی كردنی خەزێنەی دەوڵەت وەك یاریكردنە بە ئاگر. روونیكردەوە: ئەو پێشنیازەی لەلایەن پەرلەمانتار ئەحمەد جبورییەوە پێشكەشكراوە بۆ كەمكردنەوەی لە 5%ی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینكراوان لەلایەن شەقامی عیراقیەوە رەتدەكرێتەوە, چونكە فەرمانبەران هیچ تاوانێكیان نیە لەم قەیرانە داراییەی وڵاتی گرتۆتەوە و ناچار نین لێپرسراوێتی لەئەستۆبگرن و مووچەكانیان كەمبكرێتەوە. عەواتف نیعمە وتیشی: كەمكردنەوەی مووچەی فەرمانبەران هەنگاوێكی دروست نیە و كاریگەری نابێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی دارایی, بەڵكو دەبێتە هۆی زیادبوونی بارگرانی بەسەر گوزەرانی فەرمانبەرانەوە و تەئكیدی كردەوە ئەوان هەرگیز لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگ نادەن لەسەر بڕیارێكی لەو شێوەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە