کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەعیراق یەكەم حاڵەتی مردن بەهۆی گەرماوە تۆماركرا

.

03:23 PM - 27/07/2015

لەعیراق بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆماركرا.
د.ئەزهەر یاز بەڕێَوەبەری نەخۆشخانەی شەترەی باكوری پارێزگای ناسریەی عیراق ئاشكرایكرد بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما یەكەم حاڵەتی گیان لەدەستدان لە نەخۆشخانەكەیان تۆمار كراوە.
رونیشكردوەتەوە ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی پارێزگاكەیەو تەمەنی لەسەرو 30 ساڵیەوە بوەو بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما  باری تەندروستی تێكچووەو دواتر گیانی لەدەستداوە.
ماوەی چەند رۆژێكە لەزۆربەی پارێزگاكانی عیراق پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی زۆر بەزبوەتەوەو بەوتەی بەرپرسانی پارێزگای ناسریەش لەزۆبەری رۆژەكانی مانگی تەموزدا پلەكانی گەرما لەپارێزگاكەیان گەیشتوەتە 52  پلەی سەدی.
هاوكات بەهۆی نەبوونی كارەباشەوە دانیشتوانی شاری ناسریە خۆپشیاندانیان ئەنجامداوەو رێگا سەرەكییەكانی ناو شارەكەیان داخستوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە