کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسول عەلی پێشوازی لە هاری شووت دەكات

.

06:39 PM - 22/02/2018

ئێوارەی ئەمڕۆ 22-2-2018 كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەشاری سلێمانی پێشوازی كرد لە هاری شووت لێپرسراوی پێشووی هێزی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان.

لە دیدارێكدا هەردوولا گفتوگۆی ورد و چڕیان لەبارەی بارودۆخی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچەكەو ڕۆڵ و بەشداری كورد تێیدا ئەنجامدا.

هەروەها هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق و بەشداری كورد لەپرۆسەكە بەشێكی تری دیدارەكە بوو، لەمڕۆوە هەردوولا بەشداری كارای كوردیان بەگرنگزانی لەهەڵبژاردنەكان و ئایندەی پرۆسەی سیاسی لەعیراق بەئامانجی دەستەبەركردنی مافە دەستووری و یاساییەكانی كورد لەعیراقی فیدڕاڵدا.

هەر لەو دیدارەشدا هاری شووت دڵخۆشی خۆی بە جێگیری تەندروستی كۆسرەت رەسول عەلی دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە بۆ ئەمڕۆی كوردستان ڕۆڵیان گرنگ و چارەنووسسازە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە