کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە و مان یونایتد بەیەكسان بوون

.

02:32 PM - 22/02/2018

 یاریەكانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كۆتایی هات و مانچستەریونایتد بەلێهاتویی دی خیا یەكسان بوونێكی گرنگی لەبەرامبەر سیڤیلیە تۆماركرد، لەمیانی یاریەكی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی لەنێو یاریگای رامۆن سانچێز پیز خوان میوانداری لەیانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی كرد، هەر لەسەرەتاوە یاریزانانی سیڤیلیە باشتر دەركەوتن و هێرشەكانیان بۆ سەرگۆڵی یانەی میوان دەستپێكرد، بەڵام بەهۆی لێهاتویی دی خیای گۆڵچی و هێڵی بەرگری نەیانتوانی بگەنە تۆڕی گۆڵەكە و گێمی یەكەمی یاریەكە بەیەكسان بوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، لەسەرەتای گێمی دووەمدا باڵادەستی یانەی خاوەن یاریگا بەردەوام بوو بەڵام دی خیا جارێكی تر ئاست بەرزی خۆی نمایش كرد و ببوە بەربەستی بەهێز لەبەردەم سەرجەم هەوڵەكان، لەدەقیقەی 83 ناوبژیوان گۆڵێكی رۆمیلۆ لۆكاكۆی رەتكردەوە بەهۆی بەكارهێنانی دەستی لەو هێرشەدا و سەرەنجام یاریەكە بەیەكسان بوون و بەبێ گۆڵ كۆتایی هات و یەكلاییكردنەوەی بلیتی گەیشتنە قۆناغی چارەكی كۆتایی بۆ یاری گەرانەوەی نێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد دواكەوت كە بریارە لەرۆژی 13ی مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە