کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

.

10:21 AM - 08/05/2024

كەشناسی هەرێم رەوشی كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەكانی گەرما بەراورد بەدوێنێ بەرزدەبنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی ئایار، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارینی کەم لەسەر هەندێک ناوچەی شاخاوی و ناوچە سنوورییەکان، پلەکانی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە یەک بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە.

دەشلێت، سبەی پێنجشەممە9ی ئایار، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بە یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەمرۆوە تا رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو پلەکانی گەرما رۆژانە بە 2 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 

هەولێر : 25پلەی سیلیزی

 

سلێمانی :24 پلەی سیلیزی

 

دهۆک : 23پلەی سیلیزی

 

کەرکوک : 27پلەی سیلیزی

 

هەڵەبجە : 26پلەی سیلیزی

 

زاخۆ : 24پلەی سیلیزی

 

حاجی ئۆمەران: 14پلەی سیلیزی

 

سۆران : 19پلەی سیلیزی

 

گەرمیان : 30پلەی سیلیزی

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە