کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆمیسیۆن كارەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەكاتی راگرت

.

10:46 AM - 08/05/2024

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق، سەرجەم رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی بۆ ماوەیەكی كاتی راگرت.

لەو بارەیەوە جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق راگەیاند، لەسەر بنەمای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی، سەرجەم رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەشێوەیەكی كاتی راگیران،  هەروەها دابەشكردنی كورسییەكانی پەرلەمانی كوردستانیشی  بەسەر پارێزگاكاندا راگرت، تا ئەوكاتەی سكاڵاكە یەكلایی دەكرێتەوە، بەپێی بڕیارەكە، تا ئەوكاتەی سكاڵاكەی مەسرور بارزانی یەكلایی دەبێتەوە، راگرتنی رێوشوێنەكانی كۆمیسیۆن بەردەوامدەبێت، ئەمەش بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە دەرئەنجامەكانی بەردەوام بوونی رێوشوێنەكانی تایبەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  كە لە داهاتوودا چارەسەركردنی قورس دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە