کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە هۆی بارانی بەلێزمە بەشێكی پردی تانجەرۆ رووخاوە

.

09:28 PM - 18/02/2018


بە هۆی لافاوی سێ ڕۆژی ڕابردووەوە و بارانی بەلێزمە پردی تانجەرۆ بەشێكی رووخاوە.
ڕەئووف كەمال بەڕێوەبەری قەزای قەرەداغ بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند, بەهۆی گیرانی بەشێكی زۆری دەرچەی ناو پردەكە كە چەند دەرچەیەكی كەمی ماوەو  بەهۆی بوونی غەسالەی نایاساییەوە جگە لەوەش پاشەڕۆی زۆری سلێمانی پردی تانجەرۆ بەشێكی رووخاوەو داوای لە هاوڵاتیان كرد ئەمشەو بەو پردەدا هاتووچۆ نەكەن لای خۆشییەوە بەرێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەگەلی كوردستانی رایگەیاند: بەشێكی پردە رووخاوەو هێزەكانی پۆلیس بۆ رووبەروو بوونەوەی حاڵەتی نەخوازراو لە ئامادەباشیدان.

zFvdkNlEe3Q

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە