کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆناكۆ بە ئەنجامێكی گەورە لە دیگۆنی بردەوە

.

01:50 PM - 17/02/2018

دەچینە فەڕەنسا و لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی لیگاوەن، یانەی مۆناكۆی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەكە لە یاریگای لویسی دووەم پێشوازی لە یانەی دیگۆن كرد، هەر لە سەرەتای یاریەكەوە یاریزانانی مۆناكۆ بە ئاستێكی زۆر بەرزەوە دەركەوتن، تا لە دەقیقەی 13 دا باڵدی دیاو كایتا گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد، هەرچەندە دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی مۆناكۆ هەموو هەوڵێكی خۆیان خستەكار گۆڵی دووەمی خۆیان تۆمار بكەن، بەڵام سەركەوتوو نەبوون و گێمی یەكەمی یاریەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە مایەوە، لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی دیگۆن، هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 69 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ هەژماركردن و فابینیۆش توانی گۆڵی دووەمی یانەكەی پێ تۆمار بكات، هەروەها لە پێش تەواوبوونی كاتی یاسایی یاریەكەش یاریزانانی یانەی مۆناكۆ چەندین هێرشی یەك لە دوا یەكیان خستە سەر گۆڵی یانەی میوان، هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەكانی 87  و 92 دا دوو گۆڵی یەك لە دوا یەكیان لە رێگەی رۆنی لۆپێز و كیمیل گلیكەوە تۆماركرد، سەرەنجام یانەی مۆناكۆ بە ئەنجامێكی گەورە و بە 4 گۆڵی بێ وەڵام یاریەكەی لە یانەی دیگۆن بردەوە، بەو ئەنجامەش یانەی مۆناكۆ بە كۆكردنەوەی 56 خاڵ پێگەی خۆی لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەكە بەهێزتركرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە