کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیلهام ئەحمەد:پێویستە كۆمەڵی نێودەوڵەتی رێگە لە دەستدرێژی توركیا بۆسەر عفرین بگرێت

.

02:22 PM - 21/01/2018

هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات رێگە لە هێرشەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عفرین بگرێت.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار نیوز (ئیلهام ئەحمەد)  هاوسەرۆكی ئەنجومەنی سوریای دیموكرات رایگەیاند مەبەست لە هێرشی توركیا بۆ سەر عفرین تێكدانی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریی سیاسییە لە سوریا وتیشی عفرین شوێنی مانەوەی سەدان هەزار پەنابەرە، شوێنێكی ئارامە بەڵام ئێستا لەژێر هەڕەشەدایە.(ئیلهام ئەحمەد) داواشی لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی كرد رێگە لە دەستدرێژی و پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا بۆ سەر عەفرین بگرێت و رایگەیاند پێویستە هەموو گەلانی جیهان لە دژی هێرش بۆ سەر عەفرین بڕژێنە سەر شەقامەكان و فشار بخەنە سەر روسیا و ئەمریكا ، بۆ ئەوەی ڕوسیا و ئەمریكا  توركیا بوەستێنن لە هێرشە داگیركاریەكانی , ئاماژەی بەوەشكرد دەبێ گەلی كورد و گەلانی ناوچەكە هەموو شوێنێك بكەنە مەیدانی سەرهەڵدان دژی هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە