کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلمانتارێكی میسر:كەشتییەكی چەك و تەقەمەنی توركیا دەستی بەسەرداگیراوە

.

06:47 PM - 13/01/2018

پەرلمانتارێكی میسر:دەستگرتن بەسەر كەشتییەكی پڕ لەچەك و تەقەمەنی توركی لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە بەڵگەیە لەسەر پشتیوانیكردنی توركیا لە تیرۆر.
سامیە رەفلە پەرلەمانتاری میسر و بریكاری لیژنەی پەیوەندییە دەرەكییەكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی میسر رایدەگەیەنێت:دەستگرتن بەسەر كەشتییەكی توركی پڕ لەچەك و تەقەمەنی  كە لەتوركیاوە بەرەو  كەنارەكانی لیبیا بەڕێكەوتبوو، بەڵگەیە لەسەر  تێوەگلانی توركیا لەپشتیوانیكردنی لەگروپە تیرۆریستییەكان لەناوچەی عەرەبی بەگشتی و  لیبیا و میسر بەتایبەتی.
ئەو پەرلەمانتارەی میسر راشیگەیاندووە" توركیا دەیەوێت لەرێگەی تێپەڕكردنی ئەو كەشتییە پڕ لەچەك و تەقەمەنییە بۆ تیرۆریستان، ئاسایشی نەتەوەیی لیبیا  لەسەر سنورەكانی لەگەڵ میسر  تێكبدات بەئاماجی دزەكردنی  تیرۆریستان لەناو لیبیاوە بۆ ناو خاكی میسر.
میدیاكانی یۆنان بڵاویانكردەوە هێزە دەریاییەكانی وڵاتەكەیان  دەستیانگرتووە بەسەر كەشتییەكی بارهەڵگر بە چەك و تەقەمەنی و كەرەستەی دروستكردنی بۆمبی چێنراویان لەنزیك دورگەی كریت-ی یۆنانی كە بارەكەی لەبەندەرەكانی مارسین و ئەسكەندەرۆنەی باشوری  توركیاوە باركردووە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە