کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بەبڕی 120 ملیۆن دۆلار هاوكاری سەربازیی پێشكەش بە سوپای لوبنان دەكات.

.

06:27 PM - 14/12/2017

ئیلیزابێس ریتچارد باڵیۆزی ئەمریكا لە لوبنان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی لوبنان رایگەیاند: ئیدارەی واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە هاوكاریكردنی سەربازیی سوپای لوبنان و بۆئەو مەبەستەش بەنیازە لە داهاتوویەكی نزیكدا، شەش هێلكۆپتەری جۆری ئێم دی 530 جی و شەش فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانبە بەبڕی 120ملیۆن دۆلار، بدات بە حكومەتی ئەو وڵاتە. ئاماژەی بەوەشداوە: ئیدارەی وڵاتەكەی لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، بەبڕی یەك ملیارو پێنج سەد ملیۆن دۆلار، هاوكاری سەربازیی پێشكەش بە سوپای لوبنان كردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە