کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئامانجەكەی بەرشەلۆنە پێشتر تواناكانی پێشكەشی ریاڵ مەدرید كردووە

.

02:15 PM - 22/08/2017

دوای ئەوەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نازناوی جامی سوپەری بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆراند، لە ئێستادا ئەو یانە كەتەلۆنیە لەهەوڵی ئەوەدایە پێكهاتەكەی بە چەند یاریزانێك تۆكمەتر بكات.
لە هەواڵێكی چاوەروان نەكراویشدا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە: كە جان میشێل سیرێی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی نیسی فەرەنسی كە لە ئێستادا نزیكبۆتەوە لە پەیوەندیكردن بە یانە كەتەلۆنیە پێشتر تواناكانی خۆی پێشكەشی یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەری هەمیشەیی كردووە، رۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكرد: كە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە نزیكبۆتەوە لە یەكلاییكردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە كۆتدیڤوارییە و ئامادەیە بڕی مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەی بە یانە فەرەنسییەكە بدات كە 40 ملیۆن یۆرۆیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە