کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئەو وەفدە بەڕێوەدەچێت كە سەردانی بەغدا دەكەن

.

10:18 AM - 12/08/2017



بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا وەفدی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەبارەی ریفراندۆمەوە سەردانی بەغدا بكات.
لەو بارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا رایگەیاند, ئەمرۆ كۆبوونەوەی ئەو وەفدە بەڕێوەدەچێت كە بڕیارە سەردانی بەغدا بكەن و لەبارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان گفتوگۆ بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد نوێنەری لایەنەكانی یەكێتی و پارتی و یەكگرتوو و توركمان و ئێزدی و مەسیحی لە وەفدەكەدا بەشداری دەكەن , و ئەگەر گۆڕان و كۆمەڵیش بڕیاریاندا ئەوا ئەوانیش دەتوانن بەشداری بكەن , سەعدی پیرە راشیگەیاند: رەنگە سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەفدەكە سەردانی بەغدا بكات , وتیشی: بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكە ئامادە دەكرێت بۆ وەفدەكە، بەڵام ئەجێنداكان تەنها ریفراندۆم نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە