کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی چین دەهەژێنێت

.

08:33 PM - 03/07/2015

بومەلەرزەیەكی بەهێز چەند ناوچەیەكی چین دەهەژێنێت و بەهۆیەوە 6 كەس گیان لەدەستدەدەن. حكومەتی چین رایگەیاند: بومەلەرزەیەكی بەهێز بەگوڕی 6پۆینت 4 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر، هەرێمی شینگیانگی خۆرئاوای چینی هەژاندووە و بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی تریش برینداربوون و هەزارانیش ئاوارەبوون. بەرپرسی هێزەكانی فریاكەوتنی ناوچەكەش ڕایگەیاند: بومەلەرزەكە ناوچەی موسوڵماننشیەكان ڕوویداوە و بەهۆی بەهێزییەكەیەوە زیاتر لە 3 هەزار خانو بەدوری 160 كیلۆمەتر ڕوخاون، هاوكات ئاژانسی شینخوای چین ڕایگەیاند: 50 كەس لەناوخانوە ڕووخاوەكان گیریان خواردووە و پێویستیان بەهانەوەچوونە. چین یەكێكە لەو وڵاتانەی كەدەكەوێتە سەر هێڵی بومەرزە و لەساڵی 2008 بەهێزترین بومەلەرزە هەرێمی سیشوانی ئەو وڵاتەی هەژاند و بەهۆیەوە نزیكەی 70 هەزار كەس  گیانیان لەدەستدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە