کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هاندەرانی بەرازیل داوای لابردنی دۆنگا دەكەن

.

01:46 PM - 29/06/2015

هەرچەندە لە ماوەی رابردوودا و لە یاریە دۆستانەكاندا هەڵبژاردەی بەرازیل لە ژێر سەرپەرشتی كارلۆس دۆنگا توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات  بەڵام ئەو هەڵبژاردەیە لە یاریەكانی كوپا ئەمریكادا بە ئاستێكی زۆر لاوازەوە دەركەوت و لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامەكەشدا لەسەر دەستی هەڵبژاردەی پاراگوای ماڵئاواییان كرد  لە ئێستادا هاندەرانی ئەو هەڵبژاردەیە داوای لابردنی دۆنگا دەكەن و هیواداریشن یەكێتی تۆپی پێ ی بەرازیل كار لەسەر لابردنی ئەو راهێنەرە بكات  تا چیتر هەڵبژاردەی سامبا بەرەو لاوازبوونی زیاتر نەروات  رۆژنامەكانی بەرازیل ئاشكرایان كردووە : دوێنێ لەبەردەم بارەگای یەكێتی تۆپی پێ ی بەرازیلدا بە سەدان هاندەری هەڵبژاردەی ووڵاتەكەیان كۆبوونەتەوە و دواشیان كردووە كە بۆندی دۆنگا هەڵبوەشێندرێتەوە رۆژنامەكان باسیان لەوەش كردووە : تا ئێستا یەكێتی تۆی پێ ی بەرازیل هیچ بریارێكی لەسەر گۆرینی ئەو راهێنەرە دەرنەكەوتووە  بەڵام پێشبینی دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو یەكێتیە بریاری كۆتایی خۆی لەسەر چارەنووسی ئەو راهێنەرە دەربكات  كارلۆس دۆنگای تەمەن 51 ساڵ لە دوای تەواو بوونی یاریەكانی مۆندیالی 2014ی بەرازیل جارێكی تر ئەركی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەرازیلی لە ئەستۆ گرتۆتەوە و تا هاوینی ساڵی 2018 ش بۆندەكەی بەردەوام دەبێت .
 
 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە