کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە هەولێر یادی ژمارەیەك شەهید كرایەوە

.

10:21 PM - 28/06/2015

بە ئامادەبوونی خانەوادە و كەسوكاری شەهیدان، لە گۆڕستانی كارگەی قیر لە شاری هەولێر یادی 27 ساڵەی شەهیدبوونی شەهیدان محەمەد ئیسماعیل و تەحسین محەمەد و حەسەن عەزیز و حەسەن محەمەد و نورەدین سەعید كرایەوە كە لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان، لە ریزی رێكخستنە نهێنییەكانی ی.ن.ك كاریان كردووە و دوای دەستگیركردنیان لە لایەن رژێمی بەعسی روخاوەوە فەرمانی لە سێدارەدانیان بۆ دەرچووە و لە رۆژی 28ی 6ی 1988 گوللە باران كران و لە 4ی 6ی 2013 لە گۆڕێكی بەكۆمەڵی گۆڕستانی كارگەی قیر لە هەولێر روفاتی هەر پێنج شەهیدەكە هەڵدراوەتەوە و لە رۆژی 28ی 6ی 2014 لە رێوڕەسمێكی شایستەدا بە خاك سپێردرانەوە.

b1cnoPMTJP0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە