کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەست بەسەر گۆشتێكدا دەگیرێت كە بڕێكی بۆ ساڵی حەفتاكان دەگەڕێتەوە

.

05:48 PM - 26/06/2015

لە وڵاتی چین دەست بەسەر گۆشتی بەستوودا دەگیرێت كە بڕێكی بۆ ساڵی حەفتاكان دەگەڕێتەوە.
بە پێی راپۆرتێك كە رۆژنامە حكومیەكانی چین بڵاویانكردۆتەوە: هێزەكانی وڵاتی چین دەستیان گرتووە بەسەر 800 تەن لە گۆشتی بەستوودا كە بەشێكی گۆشتە بەستووەكان بۆ ساڵی حەفتاكان دەگەڕێتەوە.
هەر لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەش بەوە دراوە: گۆشتە بەستووەكان كە پێكهاتبوون لە گۆشتی باڵندەو گۆشتی گا, گواسترابوونەوە بۆ چەند چێشتخانەیەك و ماركێتێكی هەرێمەكانی ئەو وڵاتەو لە هەرێمی هونان دەستیان بەسەردا گیراوە و نرخی ئەو گۆشتە بەستوانەش 1.6 ملیۆن دۆلار بووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە