کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە سەرەتای گەردەلوولی یەكلاكەرەوە بۆ سەر یەمەن زیاتر لە هەزار كەس كوژراون

.

06:06 PM - 26/05/2015

* لە سەرەتای دەستپێكردنی هێرشەكانی گەردەلوولی یەكلاكەرەوە بۆ سەر یەمەن سەدان كەس لەو وڵاتە كوژراون.
وەزارەتی تەندروستی یەمەن كە  لەژێر كۆنترۆڵی حوسیەكاندایە  لە راپۆرتێكدا ئاماری كوژراو و بریندارانی هێرشەكانی گەردەلوولی یەكلاكەرەوەی خستەڕوو ،بە گوێرەی ئەو ئامارە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەو هێرشانەوە هەزار و 114 كەس كوژراون كە لە نێوانیاندا 154 منداڵ و 114 ژن هەن.
هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتەی وەزارەتی تەندروستی لەو ماوەیەدا 3 هەزار و 637 كەس بریندار بوون كە  لە نێویاندا 389 منداڵ و 212 ژن هەیە.وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی خستۆتەروو لەسەرەتای دەستپێكردنی ئەو هێرشانەوە لە یەمەن 52 ناوەندی تەندروستی و 24 ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن  تێكشكێندراون ، لە  44 ناوەندی تەندروستیش كاركردن راگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە