کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕوسیا جەخت لەسەر ڕێكەوتنی ئەتۆمی ئێران و ووڵاتە زلهێزەكان دەكاتەوە

.

03:36 PM - 24/05/2015

حكومەتی روسیا تەئكید لەسەر سەركەوتنی ڕێكەوتنامەی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز دەكاتەوە.  سێركی ریابكۆف جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا دووپاتیكردەوە: كەگومان لەئەنجامی ئەرێنی رێكەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران وووڵاتانی زلهێز نەماوە و بەمزوانە ئەو ڕێكەوتنە دێتە دی, ووتیشی: چیتر قسە لەسەر ئەگەری رێكەوتن ناكەین بەڵكو دڵنیاین بەمزوانە رێكەوتنەكە دێتەدی و تەواوی كۆسپەكانی بەردەم رێكەوتنەكە لابراون. جێی ئاماژەیە لەئێستادا لەشاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا خولێكی تری وتووێژەكانی ئەتۆمی لە نێوان نوێنەرانی ئێران بۆ وتووێژەكان و ووڵاتانی پێنج كۆیەك دەستی پێكردووە و بڕیارە تا كۆتایی حوزەیرانی داهاتوو ڕێكەوتنێكی سەرتاسەری و تەواو لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێرانەوە واژۆ بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە