کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چاڤی هێرناندیز ماڵئاوایی لە هاندەرانی بەرشەلۆنە كرد

.

12:33 PM - 24/05/2015

پاش ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چاڤی هێرناندیزی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی بەرشەلۆنە چارەنووسی یاری كردنی خۆی یەكلایی كردەوە و بە شێوەیەكی رەسمیش گرێبەستێكی لەگەڵ یانەی سەدی قەتەری ئیمزا كرد و بریاریشە لە میركاتۆی هاوینەی ئەم وەرزەدا پەیوەندی بە ریزی ئەو یانەیەوە بكات دوێنێ یاریزانی ناوبراو دوا بەدوای كۆتایی هاتنی یاری نێوان یانەكەی و یانەی دیپۆرتیڤۆ لاكەرۆنیا بە شێوەیەكی یەكجاری ماڵئاوایی لە هاندەرانی یانەكەی كرد جێ ی وەبیرهێناوەیە چاڤی هێرناندیزی تەمەن 35 ساڵ لە هاوینی ساڵی 1998 ەوە پەیوەندی بە ریزی یەكەمی یانەی بەرشەلۆنەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی 8 جار نازناوی لالیگا و 2 جار نازناوی جامی شای ئیسپانیا و 6 جار نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیا و 3 جار نازناوی چامپیۆنس لیگ و 3 جار نازناوی جامی سوپەری ئەوروپا و 2 جاریش نازناوی جامی جیهانی یانەكان بەدەست بهێنێت .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە