کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسوڵ عەلی پێشوازی لە لێپرسراوی یۆنامی لەعیراق كرد

.

03:20 PM - 23/05/2015

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەسلێمانی پێشوازیكرد لە یان كوبیش لێپرسراوی یۆنامی لەعیراق و سۆكۆڵ كۆندی لێپرسراوی ئۆفیسی یۆنامی لەهەرێمی كوردستان و وەفدێكی راوێژكاریی یۆنامی. لە دیدارێكدا كۆسرەت رەسوڵ پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی یان كوبیش وەك لێپرسراوی نوێی یۆنامی لەعێراق كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لەو كارەیدا كە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی پێی سپاردووە بۆ خزمەتكردنی ئاوارە و لێقەوماوانی گەلانی عیراق بەتایبەت ئەوانەی لە ئەنجامی شەڕی داعشدا ئاوارەبوون. لەدرێژەی وتەكانیدا كۆسرەت رەسوڵ رۆڵی یۆنامی بەرز نرخاند لە بەهاناوەچوونی ئاوارەكان و دابینكردنی پێداویستییە مرۆییەكان و پشتیوانی و هاوكاری خۆی و گەلی كوردستانیشی پێ راگەیاندن بۆ سەركەوتنی ئەو ئەركە مرۆڤانەیە. لای خۆیەوە لێپرسراوی یۆنامی لەعیراق سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی كرد و وتی: ئەوان چاوەڕوانی ئەو بە دەنگەوە هاتن و جوامێریییان لە گەلی كوردستان دەكرد لەپێشوازیكردنی ئەو ژمارە زۆرەی ئاوارەكان، بەراستی كوردستان لانكەی داڵدەدانی ئاوارە و لێقەوماوان و لایەنە سیاسییە ناكۆكەكانی عیراقن و  كورد سەلماندی گەلێكی تینوی دیموكراسیە و كار بۆ چەسپاندنی دەكەن لەعیراقدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە