کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مۆرینیۆ و هازارد وەك باشترینی پریمەرلیگ دیاریكران

.

06:00 PM - 22/05/2015

خۆسیە مۆرینیۆی پورتوگالی و ئیدین هازاردی بەلجیكی بە شێوەیەكی رەسمی نازناوی باشترین راهێنەر و یاریزانی وەرزی 2014 بۆ 2015ی خولی یانەكانی ئینگلتەرایان پێ درا، رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاشكرایكردووە: پاش ئەوەی لەم وەرزەدا مۆرینیۆی راهێنەری چێڵسی توانی لەگەڵ یانەكەیدا نازناوی پریمەرلیگ بباتەوە، لەلایەن لیژنەی رێكخەرانی باشترینەكانی خولەكەوە، خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزەی خولەكەی پێبەخشراوە و ئەو راهێنەرە پورتوگالیەش توانیویەتی بە جیاوازیەكی زۆر پێش هەریەكە لە لاری مۆنك و نایجڵ پیرسۆن و ڕۆناڵد كومان و ئارسین ڤینگەر بكەوێت، هەروەها ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشكردووە: پاش كێبركێیەكی بەهێز لە نێوان هەریەك لە ئیدین هازارد و دیگۆ كۆستا و جۆن تێری و نیمانیا ماتیچ و ئەلێكسیس سانچێز و هاری كین و دی خیا و ئەگوێرۆ، سەرەنجام ئیدین هازاردی یاریزانی هێڵی ناوەراستی یانەی چێڵسی بە باشترین یاریزانی ئەم وەرزی خولەكە دەستنیشان كراوە و لەلایەن لیژنەی رێكخەرانی باشترینەكانی پریمەرلیگەوە خەڵاتەكەی پێدراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە