کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كەنەدا لە بۆردومانی ئاسمانی دژ بە مۆڵگەكانی داعش لە سوریا بەشداری دەكات

.

12:18 PM - 31/03/2015

پەرلەمانی كەنەدا رەزامەندی لەسەر پلانێكی حكومەتی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ بۆردومانكردنی مۆڵگەكانی تیرۆریستانی داعش لە سوریا، ئەویش سەرەرای رەخنەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە لەسەر بڕیارەكە. پەرلەمانی كەنەدا بە دەنگی 142 پەرلەمانتاران دەنگی لەسەر پلانێكی حكومەت دا بەمەبەستی بەكارهێنانی هێرشی ئاسمانی دژ بە مۆڵگەكانی داعش لە سوریا، هەرچەندە ئەو بڕیارەی پەرلەمانی كەنەدا لەلایەن 129 پەرلەمانتارەوە دەنگی پێنەدراو ناڕایبوون لەسەری هەروەها رەخنەشیان لەبڕیارەكە گرت بەوەی وڵاتەكەیان دەخاتە جەنگێكی درێژخایەنەوە. كەنەدا 70 سەرباز و راوێژكاری سەربازی لە باشوری كوردستانە، ئەویش بەمەبەستی راهێنانی هێزی پێشمەرگە دژ بە تیرۆریستانی داعش، هەروەها شەش فڕۆكەی جەنگی ئەو وڵاتە بەمەبەستی بۆردومانی داعشگاكان لەعیراقن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە