کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عیراق هەزاران خوێندكار بۆ خوێندنی باڵا دەنێرێتە دەرەوەی وڵات

.

09:09 PM - 27/04/2024

حكومەتی عیراق پلانی ناردنە دەرەوەی پێنج هەزار خوێندكاری بۆ خوێندنی باڵا راگەیاند، لەو بارەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەراگەیاندراوێكدا ئاشكرایكردووە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی دەستپێكردنی ستراتیژی نیشتمانی بۆ پەروەردە و فێركردن بۆ ساڵی خوێندنی 2024 راگەیاندووە، ئاماژە بەوەشكراوە، سودانی پێنج هەزار خوێندكاری بۆ خوێندنی باڵا دەنێرێتە دەرەوەی عیراق لە بوار و تایبەتمەندییە جیاجیاكاندا.

هەر بەپێی راگەیاندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق، حكومەتی فیدراڵ بەشێوەیەكی جددی كار لەسەر بەرەو پێشبردنی كەرتی خوێندن لە سەرتاسەری عیراقدا دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە