کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وردەکاریی بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران ئاشکرا دەکرێت

.

03:10 PM - 10/05/2024

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان وردەکاریی بڕیاری پێدانی زەوی بە فەرمانبەران دەخاتە ڕوو و رایدەگەیەنێت، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان راگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان بەپێی میكانیزمێك دەبێت كە ریزبەندی دەكرێت و رەچاوی ساڵانی خزمەت و خێزان و منداڵ دەكرێت، دەبێت پێشتر لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبووبێت، جگەلەوەش لە دوای ساڵی 2005ەوە زەوی دابەشنەكراوە و بەشێك لە مووچەخۆرانیش خانەنشینبوون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندنەبوون.

سەبارەت بە وردەکاریی زیاتر و شێوازی دابەشكردنەكە رایگەیاند، پێدانی زەوی بە فەرمانبەران و مامۆستایان لە رێگای پڕكردنەوەی فۆڕمەوە دەبێت كە لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە فۆڕمەکە گەڵاڵەدەكرێت و دواتر گشتاندنی بۆ سەرجەم وەزارەتەكانی دیكە بۆ دەكرێت و رەچاوی سیستمی خاڵبەندی دەكرێت و لە هەمانكاتدا رەزامەندیی فەرمانگە پەیوەندییەكانی بۆ وەردەگیرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە لەماوەی رابردوودا ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 27 ئازار، بڕیاریدا زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەدا دابەشبکات کە سوودمەند نەبوون لە وەرگرتنی زەوی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە