.
11:17 AM - 10/05/2024
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌شوهه‌وای ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و سبه‌ینێش له‌ناوچه شاخاویه‌كان ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هەرێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 1 تا 2 پله به‌رزتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له كاته‌كانی شه‌ودا ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی نمه باران به تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كان، پله‌كانی گه‌رماش به‌هه‌مانشێوه 1-2 پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی
هه‌ولێر : 30
سلێمانی: 29
دهۆك : 30
زاخۆ : 32
هه‌ڵه‌بجه : 31
كه‌ركوك: 34
سۆران : 29
حاجی ئۆمه‌ران: 19
گه‌رمیان : 35
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە